محەمەد حەلبوسی: دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" کە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم".

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان پڕۆژە یاسایی قەرزی پەسەندکرد، بەم پێیە بێت پارەی تەواو دێتە بەردەستی حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی مووچە دابەشبکات. 

 

دەربارەی قەرزی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوێنێ لەیاساکەدا داوا دەکرێت کە هەرێم هەرچەی داهاتی هەیە ڕادەستی حکومەتی عێراقی بکات. 

 

بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

 


PM:01:18:12/11/2020