زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٥٧ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١ هه‌زار و ٥٧١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٥٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٧٢٦ هه‌زارو ٥٨٥ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٠ هه‌زار و ١٢١ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٦١٤ كەس باری تەندروستییان ناجێگیرە".



PM:04:16:12/11/2020