پەرلەمانتارێک: ئەگەر هەرێم یاساکە جێبەبەجێبکات بەغدا مانگانە ٩٥٠ ملیار دەنێرێت



پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، غالب محەمەد دەڵێت " ئەو یاسایە یٔێستاش گەر هەرێم جێبەجێی بكات لە مانگێکدا زیاتر لە (٩٥٠) ملیار دینار دێت بۆ هەرێم".

 
د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " ئەو یاسایە یٔێستاش گەر هەرێم جێبەجێی بكات لە مانگێکدا زیاتر لە (٩٥٠) ملیار دینار دێت بۆ هەرێم، چونكە قەرزەكە (٢٢،٥) ترلیۆنە و بۆ سێ مانگە، یٔێمەش رێژەكەمان (١٢،٧٦)%یە، گەر بەشێكیشی سیادیش بیبات هەر زۆر زیاترە لەوەی كە ئێستا هەیە و دەتوانرێت موچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بكرێت".


هەروەها دەشڵێت " عیراق دوو ساڵە پارە دەنێریت بۆ هەرێم و مافیاكانی موچەی خەڵك لە كاتی خۆیدا نادەن و سەدان كەس وەك تۆ بێدەنگ و کڕوکپ دانیشتووەو ناوێرن یەك وشەیش باسی بافڵ و قوباد و لاهور و مەسعود و نێچیرو مەسرور بكەن، وەرە خۆت قانونی بێت و نەزانیت یاساكە چییەو باسی چی كردووە".




PM:05:24:13/11/2020