ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشکرای دەکات ئەو لیستی مووچەیەی لە هەندێک میدیا بڵاوکراوەتەوە دوورە لەراستیەوە.
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئەمشەو رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاکردەوەو تیادا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ خشته‌یه‌كیان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردبێته‌وه.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئه‌و خشته‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و داواش له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی و ورد بن له دارشتنیدا.
ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات، وەزارەتی دارایی خشتەیەكی تایبەت بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان ئامادە دەكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێوارەی ئه‌مڕۆ ژمارەیەک میدیاکان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرایه‌وه و به‌پێی خشته‌كه‌ش، له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه تا ٢٨ ی ئه‌م مانگه مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٠ دابه‌شده‌كرێت.