وێنە.. دینا تەواو جیاواز دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی لاو دینا لە رێگای وێنەکانیەوە هەمیشە جیاواز دەردەکەوێت وئەمجارەش بە جلێکی کوردی سوورەوە دەردەکەوێت.

 

لە تۆڕی ئینستاگرام، دینا وێنەیەکی خۆی بەجلی کوردی سوورەوە بڵاوکردۆتەوەو کۆپلەیەکی نالی شاعیری هێناوەتەوەو نووسیوویەتی " 
دەستم لە گەردەنی خۆت هەڵ مەگرە یٔەی حەبیبە.....وەبزانە خوێنی خۆمە، یا میننەتی ڕەقیبە سەر بەردەبازی ڕێتە،تەن تەختە بەندی جێتە..دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە".


دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.




PM:04:12:15/11/2020