ئەم بڕە پارەیە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت



وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ لەکۆبوونەوەیەکدا لەبارەی وەرزی چاندنەوە باسی لەوەکردووە کە پێویستە شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکرێت.

 
وەزیری کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، لەچەند رۆژی داهاتوود پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت، سەرەڕای ئەو هاوکارییانەی پێویستە بۆ وەرزی نوێی چاندن.  

 

لەو راگەیاندنەدا هاتووە " رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانیان وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی بڕی دوو ترلیۆن دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران و کڕینی گەنم جۆ لێیان".  

 

ئەگەر هەیە ئەو دابەشکردنی پارە بەسەر جوتیاراندا هەرێمێش بگرێتەوەو پارەی کەڵەکە بووی جوتیاران بدرێت.

 


PM:06:15:15/11/2020