قایمقامیەتى سلێمانى بڕیارێکى نوێى دەرکرد

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڕیارێكی نوێ لەبارەی گۆشتفرۆشەكان دەردەكات و بەپێی بڕیارەكەش، لە كارگەكانی ئامادەكردنی قیمە، قیمەكردن قەدەغە دەکرێت.

 

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سەرجەم کارگەکانی قیمەکردن و دوکانی گۆشتفرۆشەکان ئاگادار دەکەینەوە، پابەندی رێنماییە نوێکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبن". 

 

وتیشی" وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری داوە لەکارگەکانی ئامادەکردنی قیمە، قیمەکردن قەدەغە بکرێت هەروەها لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا قیمەی ئامادەکراوی تیادا نەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوکانەکانی گۆشتفرۆشتندا تەنها ئەو کاتەی کڕیار داوای قیمە دەکات گۆشتی بۆ قیمە بکرێت بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.



PM:12:02:17/11/2020