ئێران: وەڵامێکی توندمان بۆ هەر هێرشێکی ئەمەریکا دەبێت

حکومەتی ئێران وەڵامێکی توندی دەبێت بەرامبەر هەر هێرشێک ئەمەریکا بیکاتە سەر دامەزراوەکانی.

 
عەلی روبەیعی وتەبێژ بەناوی حکومەتی ئێرانەوە رایگەیاند " هەر هێرشێک بکرێتە سەر گەلی ئێران رووبەڕووی وەڵامێکی توند کاولکەرانە دەبێتەوە".

 
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردۆتەوە کە ترامپ پلانی دانابوو هێرشبکاتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی سەرەکی ئێران، بەڵام راوێژکارەکانی پەشیمانیان کردبوەوە.

 
مایک پەمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوێنێ بە رۆژنامەی لیڤگارۆی فرەنسی راگەیاندبوو: هێشتا ئەمەریکا کاری زۆری لەبەردەمدا ماوە تا تواناکانی ئێران لاواز بکات لە ئازاردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".


ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمەریکا ئەو دەمە توندتربوەوە کە ترامپ ساڵی ٢٠١٨ بڕیاری کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی راگەیاندو سەرەتای ئەمساڵیش فەرماندەی فەیلەقی قودسی قاسمی سلێمانی لە بەغدا کووشت.

 


PM:03:10:17/11/2020