سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" نابێت فەرمانبەران هەرێم بکرێن بە قوربانی ململانێی سیاسی، هەرێم ئەبێت ئەو هەوڵانە ڕاست بکاتەوە کە سەرکەوتوو نەبوون".
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسى له‌وه‌کرد، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامن و رایگه‌یاند" نابێت هاوڵاتیان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن، بۆیه هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندى هه‌یه که پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بودجه‌یه‌ک بۆ گه‌ره‌نتیکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات، جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌رێگه‌ى دانوساندنه‌وه".
کازمی ڕاشیگەیاند" ١٦٤ ڕۆژە ئەم حکومەتە دەشتی بەکار کردووە، ڕووبەروی چەندین تۆمەت و درۆی ڕوبەڕو کراوەتەوە، سوپایەکی ئەلکترۆنی و دەیانەوێت کارەکانی حکومەت بێ بەها بکەن و هەواڵی فەیکبڵاودەکەنەوە".
هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختیشی کردەوە، ده‌نگۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئابورى و بازرگانى نێوان عێراق و چین دوره له‌راستییه‌وه و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌کرێت.