فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و کادیری پێشکەوتووی پارتی ئەم بەیانیە کاتژمێر ٥ ی بەیانی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

فرسەت سۆفی ١٩ ی تشرینی یەکەم فرسەت سۆفی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە ٣ی تشرینی دووەم بەفڕۆکەیەکی تایبەت گوازرایەوە بۆ تورکیا و لەنەخۆشخانەی میمۆریاڵ خرایە ژێڕی چاودێری وردی پزیشکانی کۆرۆناوە، ئەم بەیانیە لەهەمان نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

 

فرسەت سۆفی (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنە، چۆمان) لەوەتەی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا. فرسەت دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە، و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە.

 

یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە موچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.

 



AM:08:14:18/11/2020