كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبەینێ لە گەڕەكێكی نوێ دەست بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەن و بەو هۆیەوە لە بەیانی تاوەكو نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی مامۆستایان و ماڵه‌كانى دەوروبەری دواناوەندی شیرینی کچان ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری (61)، سبەینێ پێنجشەممە پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.