پێدانی کارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌ بۆیه‌ ئێستا 15 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت".

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌ به‌هۆى نزمبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستادا ته‌نها 15 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌باى نیشتیمانى ده‌درێته‌ هاوڵاتیان". 

ڕاشیگەیاندووە" لەهەرێمی کوردستان زیاتر لەملیۆنێك‌ و 500 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن، ئێستاش ڕۆژانە سێ هه‌زار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام ئەوەی زیادیکردوە خواستە لەسەر بەکارهێنانی، کە تەنها لەهەفتەیەکدا خواست 1100 مێگاوات له‌سه‌رو ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مده‌هێندرێت زیادیکردوە".

جەختیشی كردۆتەوە، له‌ئێستادا 1100 مێگاوات خواست زیادیكردوه‌، لەوەرزی زستاندا ئه‌و خواسته‌ له‌دهۆک 1800 مێگاوات‌و سلێمانی 2200 مێگاوات‌و هەولێر 2800 مێگاوات‌ و گەرمیانیش 350 مێگاوات کارەبایان پێویستە، بۆ زستانی ئەمساڵ به‌گشتى چاوەڕواندەکرێت خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرزبێتەوە.


AM:09:25:19/11/2020