توونێلی ده‌ربه‌ندیخان داخرا

هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە ئەمڕۆ لە کاتژمیر ١٠ی پێشنیوەڕۆوە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە لەسەر داواكاریەكی لەناكاوی سەرۆكایەتی شارەوانی دەربەندیخان ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆ بۆ ماوەی یەك كاتژمێر تونێڵی دەربەندیخان دادەخرێت.

 

لەبارەی هۆكاری داخستنی تونێلەكەوە ئەوەی خستەڕوو، شارەوانی دەربەندیخان هەڵدەستێت بە پاككردنەوەی ناوەوەی تونێڵەكە.



PM:12:35:19/11/2020