راهێنەری بەرشەلۆنە: دۆڕانەکە دەگرمە ئەستۆ



رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پاش شکستی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە خولی ئیسپانیا،دوای یاریەکە رایگەیاند شکستەکە دەگرمە ئەستۆ.
بەرشەلۆنە لە هەفتەی دەیەم بووە میوانی یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید و یاریەکە بە گۆڵێکی کاراسکۆ پێدۆراند، کە هێڵی بەرگری و گۆڵچی لێی بەرپرسبوون.
کومان راهێنەری بەرشەلۆنە دوای یاریەکە وتی:" منیش وەکوو هەر راهێنەرێکی تر بەرپرسیارم لەم شکستە،هەرچەندە باشترین یاریزانەکانم بەشداری پێکرد،ئەوانیش هەموو هەوڵێکی خۆیاندا،بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون.
لە کۆتایدا وتی": بە هەڵەی خۆمان یاریەکەمان دۆڕاند، نابێت ئەم جۆرە هەڵانە ئەنجام بدرێت، دەبێت کاری قورس بکەین  وبگەڕێینەوە بۆ ئەنجامە باشەکانمان.



AM:10:18:22/11/2020