دارنێل فیشەر به‌رگریكاری یانه‌ی پریستۆن نۆرس ئیند هه‌ستا به ئه‌نجامدانی هه‌ڵسو كه‌وتێكی نامۆ له میانه‌ی یاری تیپه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر شیفیڵد وێنزدای ، له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 12خولی پله یه‌كی ئینگلتەرا.
پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گێچه‌ڵی به كالۆم پاترسۆن ،به دانانی ده‌ستی له سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ستیاری ئه‌و یاریزانه ، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌ر بوو بۆ یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بۆ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی به په‌له له رووداوه‌كه ، به تایبه‌تی كه گرته ڤیدیۆیە‌كه به خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایتیه‌كان بڵاوبووەوە.
رۆژنامه‌ی ( زه‌سه‌ن )ی ئینگلیزیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سزایه‌كی توند ئاڕاسته‌ی فیشێر بكرێت و له هه‌مان كاتدا رووداوێكی هاوشێوه‌ی به بیرهێنایه‌وه كه پێشتر له خولی ره‌گبی روویدا ،ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی له‌و كاتەدا بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته راگیرا.