عەلی حەمە ساڵح: رۆژانە شەق لە سلێمانی دەدرێ بە داگیرکردنی هەزاران دۆنم زەوی

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" ڕۆژانە شەق لە سلێمانی دەدرێ بە داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی لەم دوو ساڵەو ھێنانی ٣٠٠ بارھەڵگری قاچاخی شەوانە". 

 

عەلى حەمە ساڵح ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە" ئەوەی دوێنێ قێزەون بوو، ھێزی چەکدار خەریکی شەق وەشاندنن، بەڵام کە ھەزاران گەنجی ئەم شارە بێکارن و ئەوانیش لە شەوێکدا بێمنەتانە لە قاچاخی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، شەق نیە لە گەنجی ئەم شارە دەدرێ". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" ھەزاران فەرمانبەرو مامۆستا دەیان ساڵە خزمەت دەکەن و بستێک زەویان پێنەدراوەو ئەوانیش لە دوو ساڵدا زیاتر لە ٢٠ ھەزار پارچە زەوی داگیر دەکەن و دەیفرۆشن بە ملیۆنان دۆلار ، شەق نیە لە خەڵکی ئەم شارە دەدرێ". 

 

عەلی حەمە ساڵح باس لەوەشدەکات، شەق وەشێنەکانی ئەمڕۆ دەستگیرکران، ئەی کێ ئەوانە بگرێ ڕۆژانە شەق لە زەوی و ویژدان و گیرفانی خەڵک دەدەن، کەسیش ناوێرێت بەیانێکیان لەسەر دەربکات.



AM:09:24:23/11/2020