بەهۆی زۆری نەخۆشی کۆرۆنا و دابەزینی ئاستی خوێنی خەوێنراو لە نەخۆشخانەکان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی خوێنی هه‌ولێر، بانگه‌وازێكی به‌په‌له بۆ هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی خوێنی هه‌ولێر له بانگه‌وازێكدا رایگه‌یاند، به هۆی پێویست بوونی ژماره‌یه‌ك له توشبوانی كۆڕۆنا به خوێن، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشانی سالاسیمیا و توشبوانی شێرپه‌نجه كه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی دابهزێنێكی زۆر له باڵانسی خوێن، بانکەکەمان پێویستی بەخوێنە.
ئەو بانکە تەندروستییە داوا له خوێنبه‌خشان دەکات به زوترینكات سه‌ردانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خوێن به‌خشین، هه‌روه‌ها داواكاری له كۆمه‌ڵه و ریكخراوه‌كانی خوێن به‌خشین هه‌یه هه‌ماهه‌نگ بن و رۆڵی خۆیان بگێڕن.
بانكی خوێن سەرنجی هاوڵاتیان رادەکێشێت کە به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موان ده‌توانرێت ژیانی چه‌ندین كه‌س له مه‌رگ رزگار بكرێت.