ڤیدیۆ..هێزە ئیسلامییەکانی نزیک تورکیا لاشەی کوژراوەکانیان لە شەڕ لەگەڵ هەسەدە هەڵدەگرنەوە

رۆژی سێ شەممە هێزە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی، شەڕێکی قورس روویداو هێزەکانی هەسەدە بەتوندی وەڵامیان دانەوە، لەو شەڕەدا وەک هەسەدە رایگەیاند ١٨ چەکداری هێزە ئیسلامییەکان کوژران و لاشەی هەندێکیان لە مەیدانی شەڕەکە جێما، دیمەنێکی هەڵگرتنەوەی ئەو لاشانە بڵاودەکرێتەوە.

 


بەپێی رێککەوتنێکی کاتی بە سەرپەرشتی هێزەکانی رووسیا، ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی تورکیا ئەمڕۆ چوونە مەیدانی شەڕەکەو تەرمی کوژراوەکانی خۆیان هەڵگرتەوەو ناوچەکەیان جێهێشت، شەڕڤانەکانی هەسەدە دیمەنێکی هەڵگرتنەوەی ئەو تەرمانەیان بڵاوکردۆتەوە.

 
 
پێشتر هەسەدە بڵاویکردەوە، رۆژی سێ شەممە ٢٤ ی تشرینی دووەم هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەرپەرچی هێرشێکی گەورەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک تورکیایان داوەتەوە کە ویستویانە هێرشبکەنەسەر ناحیەی عەین عیسا لە پارێزگای رەققە و لەئەنجامدا ١٨ چەکدار کوژراون".

 
 


لەو راگەیاندنەدا هاتبوو گروپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا لەچەند لایەکەوە ویستویانە هێرشبکەنەسەر هێزەکانی هەسەدە  لە گوندی مالیکیەی سەر بە ناحیەی عەین عیسا لە پارێزگای رەققە کە هاوکات بووە لەگەڵ تۆپبارانکردنی رێگەی نێودەوڵتی M4 ".
 




هەروەها هەسەدە راشیگەیاندبوو لە روبەڕوبوونەوەیەکی سەختدا کە چەکی قورس و سووکی تێدا بەکارهات هێرشی گروپە چەکدارییەکان تێکشێکندرا و ١٨ چەکداریش کوژران. 




هەسەدە، باسی زیانە مادی و گیانیەکان دەکات کە زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکانی عەین عیسا کەوتووەو چوار شەڕڤانیش بریندار بووبوون.

 


PM:01:43:26/11/2020