کەشناسی: لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرما بۆ سفر دابەزی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان داتای نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ کە (سفر) ه لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چۆمان پلەی گەرما ٣ یەو لە سۆران و هەڵشۆ  ٦ پلە، پیرمام و ڕەواندوز ٧ پلە، بارزان ٨ پلەو  قەڵادزێ و بازیان  ٩ پلەی سیلیزیی-ە.
 


PM:07:48:26/11/2020