ئەحمەد داود ئۆغلو تووشی کۆرۆنا دەبێت

سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا، ئەحمەد داود ئۆغلو کە لە پارتی دادو گەشە جیابۆتەوە تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 


وتەبێژی پارتی "داهاتوو" لە توركیا، سێركان ئۆزجان رایگەیاند" سەرۆکی پارتەکەیان تووشی کۆرۆنا بووە".

 


وتەبێژی پارتی داهاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە"دوێنێ سەرۆکی پارتەکەمان پشکنینی ئەنجامداوەو تووشی كۆڤید-19 بووە".

 

 
هەروەها نووسیوویەتی" لەئێستادا دۆخی تەندروستی داودۆغڵو جێگیرە و لە ماڵەكەی خۆیدا پشودەدات".

 


ئەحمەد داودۆغڵو، هەرچەندە سەرۆك وەزیرانی پێشوی توركیا بووە، هاوکات دامەزرێنەری پارتی داد و گەشەپێدان بووە كە لە ئێستادا دەسەڵاتدارە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە جیابۆتەوەو، بەم دواییانە پارتی داهاتووی ئۆپۆزسینی دامەزراندووە.

 


PM:05:31:27/11/2020