بارگرژی لەنێوان سەدرييەكان و خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەر بەڕەوتی سەدر روویدا، کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژرار و برینداربوون.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە" گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و لایەنگرانی سەربە رەوتی سەدر بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون". 

 

وتەبێژی تەندروستی پارێزگەی زیقاريش دەڵێت" لەنێوان بریندارەكاندا حاڵێكی مەترسیدار هەیە و زۆربەیان بە گوللـە و بە چەقۆ برینداركراون". 



PM:09:00:27/11/2020