فوئاد حسێن هەوڵی بۆ لابردنی ئاشتی هه‌ورامی داوە
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندجارێک هه‌وڵیداوه بۆ لابردنی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی بێئەنجام بووە.
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیداو به پشتن به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ویكیلیكس دزه‌ی پێكردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشکرابونی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی فواد حسێن له‌چوارچێوه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا دێت له‌گه‌ڵ دیپلۆماتێکی ئه‌مەریکا که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌ڕاپۆرتێک له 2/4/2008 له‌لایه‌ن رایان کرۆکه‌ر باڵیۆزی ئه‌وکاتی ئه‌مەریکاوه له‌به‌غدا به‌رزکراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌و سایتی ویکیلیکس بڵاویکردۆته‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌ی فواد حسێن‌و به‌رپرسه ئه‌مەریکیه‌که باسی دۆخی ئه‌وکاتی یاسای نه‌وت‌و گاز‌و ئاڵوگۆڕه‌کانی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوه.
سه‌رۆکی دیوان ئاشکرایکردوه که یه‌کێتی داوای یه‌کێک له‌وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی یان سامانه سروشتیه‌کانی کردوه به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی رازی نەبوە، بۆیه ماوه‌یه‌ک پێشتر نێچیرڤان بارزانی بینیوه‌و پێیوتوه ده‌بێت یه‌کێک له‌و وه‌زاره‌تانه بدات به‌یه‌کێتی چونکه په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌کێتی به‌لای مه‌سعود بارزانی مامیه‌وه گرنگه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش گرنگی هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ مامیدا.
نێچیرڤان بارزانی دوای دوساڵ له‌سه‌رۆکایه‌تی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه له‌ساڵی 2007 دوساڵی تری پێدرایه‌وه.
له‌و کابینه‌یه‌دا که 2006 پێکهات، پارتی وه‌زاره‌تی دارایی‌و یه‌کێتی وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری دارایی لابوو تاوه‌کو له‌ساڵی 2008 وه‌زاره‌تی دارایی درایه یه‌کێتی به‌ڵام یه‌کگرتنه‌وه‌یان به‌ڕه‌سمی ساڵی 2012 راگه‌یەندرا.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی ویکیلیکس، فواد حسێن ره‌خنه‌ی له‌ئاشتی هه‌ورامی گرتوه له‌به‌ر نه‌بونی شاره‌زایی سیاسی، نه‌بونی حه‌ز له‌به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌که‌ی و سه‌فه‌رکردنی بۆ ده‌ره‌وه به‌به‌رده‌وامی، وتویه‌تی "ئێمه ناتوانین وه‌زیرێکمان هه‌بێت به‌لاپتۆپێکه‌وه".
ئاشتی هه‌ورامی له‌ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ پێکهێنانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان له‌پۆستی وه‌زیریدایه.
فواد حسێن ده‌ڵێت به‌به‌رده‌وامی سکاڵای بردۆته لای نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی به‌ڵام دواتر وازی هێناوه چونکه سکاڵاکانی هیچ کاریگه‌ریان نه‌بوه‌و نێچیرڤان به‌ته‌واوه‌تی پاڵپشتی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی کردوه.
ساڵی 2008 فواد حسێن جه‌ختیکردۆته‌وه که مه‌سعود بارزانی ئاشتی هه‌ورامی لاده‌دات‌و "به‌دڵنیاییه‌وه" تا شه‌ش مانگی تر له‌پۆسته‌که‌ی نابێت ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا هێشتا ناوبراو وه‌زیره‌و بڕیاره له‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تیشدا هه‌مان پۆستی پێبدرێته‌وه.
رایان کرۆکه‌ر باڵیۆزی پێشوتری ئه‌مەریکا له‌به‌غدا له‌کۆتایی راپۆرته‌که‌یدا نوسیویه‌تی "روانگه‌ی (فواد حسێن) له‌سه‌ر داهاتوی دکتۆر ئاشتی زۆر سه‌یربوو چونکه ئاشتی رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوه وه‌ک دانوستکاری سه‌ره‌کی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ یاسای نیشتیمانی نه‌وت‌و گاز، رۆڵی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان هه‌بوه له‌گرێبه‌سته هاوبه‌شه‌کانی وه‌به‌رهێنان".
PM:02:50:08/06/2014