ئەحمەدی حاجی ڕەشید کاریگەرییەکانی دواکەوتنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لەسەر موچە و پڕۆژەکان ئاشکرا دەکات

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" رەوانە نەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمان دەبێتە هۆی ئەگەری دواکەوتنی موچە و پڕۆژە خزمەتگوازرییەکان". 

 

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رەوانە نەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ پەرلەمانی عێراق سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەت بۆ لیژنەی دارایی و راگەیاندنکاران، دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە و پڕۆژە خزمەتگوازرییەکان".

باس لەوەشدەکات، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە بەرامبەر ئەگەری دواکەوتنی موچە و پڕۆژە خزمەتگوازرییەکان، هەروەها پێویستە بەرپرسیاریەتی نەرەخساندنی هەلی کار و کێشە داراییەکانی دیکەش لەئەستۆ بگرێت.



PM:10:31:27/11/2020