بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه به‌فر و بارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووەتەوە بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەپارێزگایەکی هەرێم بەردەوام دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شەممە ٢٨ ی تشرینی دووەم لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، " كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه به‌فر و بارانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه بۆ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت زیاتر پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌ی نمه باران و به‌فر له ناوچه شاخاوویه سنووریه‌كاندا وه هه‌روه‌ها لێزمە باران و بروسكه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان، دەگرێتەوە."
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە له‌كاته‌كانی ئێوارەی سبەی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه لەسەر هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.