نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد، هاوکات هەریەک لە نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووەو تا ڕادەیەک نرخەکەیان جێگیرە. 
 
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٤٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٥ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٦ هەزارو ٢٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ١٠٠ دینار.


AM:10:43:29/11/2020