لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاریدا

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا تا رۆژی ٧ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەكان بەداخراویی بمێننەوە و خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكانیش بەشێوەی ئاوێتە بەردەوام دەبن.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دواخستنی خوێندنی ئەمساڵ بۆ ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئامارەکانی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا". 

 

ئاشکراشیکرد، دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بەشێوەی ئاوێتە و بە پەیڕەوكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.

 

وتیشی" لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەپابەندبوون بە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەرچون و داوا دەکات هاوڵاتیان لە دروستکردنی قەرەباڵغی خۆیان بەدوور بگرن و پابەندبن بە بەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکان". 



PM:05:00:01/12/2020