پارتی لە دانانی سێ وەزیری خۆی بۆ کابینەی هەشتەم یەکلای بۆتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان کە هێزی سەرەکی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمە کە سەرۆکایەتییەکەی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سرۆکی حیزبەوەیە، خۆی لەسەر دانانەوەی سێ وەزیری پێسوو یەکلای کردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست سپی میدیا کەوتووە پارتی سێ وەزیری سیادی خۆی لە پۆستەکانیاندا دەهێڵیتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانە :
وەزیری ناوخۆ: کەریم شنگاری لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوەو بەمەش ناوبراو سێ کابینەیە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمە.
وەزیری پلاندانان: عەلی سندی، دوو کابینەیە وەزیری پلاندانانە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان: د. ئاشتی هەورامی سێ کابینەیە وەزیری سامانە سروشتیەکانە. 
  









PM:09:15:08/06/2014