ڕێبوار محەمەد: داخستنی ئێن ئاڕ تی پێشێلكردنی مافەكانی رۆژنامەنووسییە و بڕیارێکی سیاسیە

بەرپرسی ژووری هەواڵی ئێن ئاڕتی ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری داخستنی کەناڵەکە سیاسیە و بەسەر وەزارەتی رۆشنبیریدا سەپێندراوە". 

 

رێبوار محەمەد، بەرپرسی ژووری هەواڵی ئێن ئاڕتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەم بڕیارە بڕیارێكی تەواو سیاسیە، ئێمه‌ بڕوامان وایە كە وەزارەتی رۆشنبیری وەزارەتێكە بۆ رۆشنبیری و كەلتور پێویستە لەسەنتەری بەرگریكردندا بێت لە ئازادی رادەربڕین و كاری رۆژنامەنووسی، نەك بڕیارێكی لەوشێوەیە دەربكات كە سەپێنراوە لەسەری".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە هەرگیز هیوامان نەخواست كە رەفتارێكی لەم شێوەیە رووبدات، بەڵام لەگەڵ روودانیشیدا ئەوەی كە بەلای ئێمەوە مایەی سەرنجە ئەوەیە كە بەپێی بڕیارەکە دەبێت پەخشی کەناڵەکە ڕابگیرێت نەک رێگە نەدرێت کارمەندەکان بچنە ناو کەناڵەکەوە و کارەکانیان بکەن.

 

رێبوار محەمەد ڕاشیگەیاند" هەتا ئێستا سکاڵامان تۆمارنەکردوە و داواکاری گشتیش هیچ رۆڵێکی نەبوە و هیوادارن بەرگری لە کەیسەکە بکات".

 

دەشڵێت" لە یاسایی چ وڵاتێكدا هەیە رووماڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان پابەندنەبوون بێت بەیاسایی رۆژنامەوانی، ئەم رووداوانە چەند جارێك روویداوە، ئێمە بەردەوام دەبین و ناوەستین هاوسەنگی خۆمان رادەگرین".  



PM:02:10:07/12/2020