لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی رێگا بە خۆپێشاندانی "نا یاسایی" نادات

لیژنەی ئەمنی باڵای سلێمانی هەڕەشە دەکات کە کە هێزە ئەمنییەکان چیتر رێگە نادەن " خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی".

دەقی ئاگادارییەکەی لیژنەی ئەمنی..

 

ئاگــــادارییەك لــــــە لیژنەی بـــــــاڵای ئەمنییەوە..


1- هێزە ئەمنییەكان چیتر رێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.


2- لێرە بەدواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بەمومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەكان، كە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەستكراوەن بۆ راگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.


3- سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەڕێكاری یاسایی دەستگیر دەكرێن، كە زیانیان گەیاندووە بەمومتەلەكاتی دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لەپشتی هاندانی ئەو كەسانەوە بوون.


4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.


5- پێویستە كەناڵەكانی راگەیاندن بەگیانێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا بكەن.


راگـــەیەنــراوی لـــیژنەی بـــــــاڵای ئەمنی

 


PM:08:36:09/12/2020