لە خۆپیشاندانی عەربەت میرمندالێک بە سەختی بریندار دەبێت (وێنەی بریندارەکە ببینە )

ئەمشەو خۆپیشاندانی گەنجان لە شارۆچکەی عەربەت دەستی پێکردو بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان گەنجێک بەسەختی بریندار دەبێت دانەیەکی تریش برینداربووە.

 

خۆپیشاندان ئەمشەو عەرەبەتی گرتەوە کە ( ١٠ کم دەکەوێتە رۆژهەلآتی شاری سلێمانی ) و بەسەدان خۆپیشاندەر رژانە سەر شەقامەکان لە کاتێکدا هەوڵیان بەرەو بارەگای حیزبەکان بڕۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رووبەڕوویان بوونەوەو مێرمنداڵێک فیشەک بەر سەری دەکەوێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی و دۆخی خراپەو بێ هۆشە. بریندارەکەی تر دۆخی باشەو لە نەخۆشخانەی عەربەت چارەسەرکراوە.

 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە چەمچەماڵ و پیرەمەگروون و دوکان و رانییەو هەڵەبجە و عەربەت دەستیپێکردەوە.

 

وێنەی ئەو مێرمنداڵەی بەسەختی بریندار بووە.



PM:09:58:09/12/2020