بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٦٩ ملیۆن و ٢٦٩ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٠ ملیۆن و ٣٩٦ هەزار و ٦٨٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٥٧٧ هەزارو ٤٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٤٧ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار و ٣٢٧ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا زیاتر لە ١٥ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٢٨٩ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.