بڕیارە شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی هه‌رێم کۆبێتەوە.
لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی باڵای هه‌رێم كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) به‌شدار ده‌بێت".
وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی داهاتی هەناردەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان دەکرێت، هەروەها وردەکاریی چۆنێتی جێبەجێکردنی یاسای کورتهێنانی بودجە، کە لە پەرلەمانی عیراق پەسەندکراوە باسدەکرێت".