تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری لەبارەی دۆخی تەندروستی پارێزگاكەوە دەدات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی دووهەفتەدا لەهەڵەبجە تەنها دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە". 

 

دوای كەمبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا قاوشی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاویی هەڵەبجە داخراو لەو بارەیەوە د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕاگەیاند" ئامارەكانی مردن و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەم بووەتەوە بەشێوەیەك لەماوەی دووهەفتەدا لەهەڵەبجە تەنها دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە". 

هاوکات لای خۆشیەوە د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی" هیوادارم بتوانین لە كۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو بەسەر پەتایی نەگریسی كۆرۆنا سەربكەوین و ئەم نەورۆزە بكەینە نەورۆزی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا". 



AM:11:46:14/12/2020