سبەینێ مووچەی وەزارەتێکی تر دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ سبەی سێشەممە راگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ڕایگەیاند" سبەینێ سێشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ مووچه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە لێبڕینی ٢١% بۆ مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەكرێت". 

 

ئەمڕۆ دووشەممەش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دابه‌شکرا.

 


PM:07:30:14/12/2020