لە چەمچەماڵ تەقە لە بارەگای پارتی کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەقەزای چەمچەماڵ تەقە لە لقی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، بەڵام زیانی نەبووە.

 

سەید رێبوار، بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە چەمچەماڵ بە میدیاکانی حزبەکەی رایگەیان" کاتژمێر ٦:١٢ی خولەکی ئەمشەو لە سێ لاوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقە لە بارەگای لقمان کرا، پاسەوانەکانی ئێمەش وەڵامیان دانەوەو چەند خولەکێک پێکدادان رویدا، بەڵام ئێمە هیچ زیانێکمان نییە". 

لەبارەى ناسنامەى تەقەکەران، سەید ڕێبوار وتی" هێشتا روداوەکە تازەیەو ناتوانین ناسنامەى تەقەکەران ئاشکرابکەین". 

 


PM:07:40:14/12/2020