مەزڵوم کۆبانێ هێرشی پارتی بۆسەر پەکەکە لە ئامێدی مەحکوم دەکات

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی پێکدادانی دوو شەو لەمەوبەری نێوان پەکەکەو پارتی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت و " هێرشەکە مەحکوم دەکات".

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کەمێک لەمەوبەر مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" هێرشی هێزی پەدەکە لە دژی گەرێلای پەکەکە لە ئامێدی جێگای شەرمەزاریەو دەستکەوتەکانی دۆزی کورد تێکدەدات".

 

هەروەها لەو پۆستەدا دەشڵێت" ئێمە بانگی راوەستاندنی هێرشەکە دەکەین و داوای دایالۆک دەکەین بۆ چارسەرکردنی کێشەکان".

 

کوبانێ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بارەگاکانی ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان پارێزراو دەبێت.

 

شەوی یەک شەممە لە نزیک ئامێدی پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی پارتی روویداو پێشمەرگەیەک بە پلەی ئەفسەر کوژراو سێ گەریلاش برینداربوون.

 


AM:09:56:15/12/2020