بریکاری وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" شەوی رابردوو ژمارەیەک ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسنوری سحێلا ویستویانە سنوری سوریا تێپەڕێنن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە رێگریان لێکراوە".
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند" شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر سنورى سحێلا له‌نێوان باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵیانداوه بپه‌ڕنه‌وه سنورى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕێگریان لێكراوه، چونكه ته‌ئكیدبونه‌وه چه‌كدارن ڕێگه‌یان پێنه‌درا".
وتیشی" هێزێك كە لە نزیكەی ٦٠ چەكدار پێكهاتوون و سەر بە یەپەگە بوون، لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە بە چەكی قورس و مامناوەند هێرشیان كردۆتە سەر هێزێكی پێشمەرگە لە سحێلا و بە نیازبوون زیانێكی گەورە بە پێشمەرگە بگەیەنن، بەڵام هێرشەكەیان شكستی پێهێندراوە".
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند" ئێمه به‌داخه‌وه‌ین هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام هاوكارى یه‌په‌گه ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ش یه‌په‌گه‌و ئه‌و هێزانه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه كه كارده‌كه‌ن بۆ تێكدانى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه وه‌كو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌فه‌رمى داواده‌كه‌ین هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستى خۆى له‌وباره‌یه‌وه نیشان بدات".