عەدنان عوسمان: دەبێت هەنگاوی ئازایانە بنرێت بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم داهاتەکان

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت" رێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری کاتی قەیرانەکان دەکات، دەبێت هەنگاوی ئازایانە بنرێت بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم داهاتەکان". 

 

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) بەناونیشانی (بژاردەکان چین) عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامی خانەی راپەڕاندن نوسیویەتی" لە ئەگەری رێکەوتن لەگەڵ بەغدا، چارەیەکی کاتی قەیرانەکە دەکرێت".

 

عەدنان عوسمان ئاماژە بەوەش دەکات" لەئەگەری رێکەوتن لەگەڵ بەغدا، چارەیەکی کاتی قەیرانەکە دەکرێت. گەرنا ئەوا دەبێت لەناوخۆی هەرێم هەنگاوی راستگۆیانەو ئازایانە بنرێت بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم داهات و دابەشیکردنی عادلانەی".

 

هاوکات لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا سەرکردەکەی بزوتنەوەی گۆڕان دەشپرسێت، جا گەر ئەم ئیرادەیە نەبوو کەتا ئێستا نیە، دەبێ چیبکرێت؟ بژاردەی تر دەبێ چی بێت؟!



PM:11:02:16/12/2020