بەپەلە:دادگای تەمیز ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد بەسلێمانیشەوە

دادگای تەمیز کە راسپێردرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە تانەی قەوارەکان ئەنجامەکانی قبووڵکرد بەو ئەنجامەی کە کۆمسیۆن رایگەیاند بەهەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانیشەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەهەولێر وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری سەبارەت بە تانەی قەوارەکان رایگەیاند " ئەنجامەکان پەسەند کراون و ئەمەش بڕیاری کۆتاییە".
سەبارەت بە تانەکانی قەوارەکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری وتی" گۆران لەسەر ١٣٣ فۆرم تانەی هەبوو کە دەستکاری ئەنجامەکان کراوە، بەڵام تەنها ١٣ فۆرمی گومانی لەسەر بوو، ئەوانیش نەئەگەیشتنە ئاستی گۆڕینی ئەنجامەکان".



PM:12:46:10/06/2014