هاتوچۆى هەڵەبجە ئاگاداریەک ئاڕاستەى شۆفێران دەکات

هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بوونی تەمێكی زۆر لە سنوری شارەزوور داوا لە شۆفێران دەكات بە ووریاییەوە شۆفێری بكەن. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بوونی تەمێكی زۆرە وە لە سنوری شارەزوور ڕێگای نێوان جوتسایدی هەڵەبجە سەیدسادق، گردی گۆ بۆ خورماڵ شارەدێی سیروان، سنوری هەورامان تەوێڵە بیارە ماوەی بینین زۆر كەم بۆتەوە .

باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەوەی ڕووداوی نەخوازراو تووشی شۆفێران نەبێت پێویستە بەوریایەوە شۆفێری بكەن‌ و خێرایەكانتان كەم بكەنەوە ماوەی سەلامەتی نێوانتان بپارێزن. 

PM:06:50:18/12/2020