فراکسیۆنی سەدر هۆکاری رێکنەکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، هۆکاری رێکنەکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات.



  
سەلام شەمەری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، لەڕاگەیەنراوێکدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، هۆکاری رێککنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەگەڕێنێتەوە بۆ " پابەندنەبوونی بەرپرسانی هەرێم بەهیچ ڕێککەوتنێکی پێشووەوە هەموو پەرلەمانتار و لایەنە سیاسیەکانی خستووەتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکەوە کە دەپرسن تاکەی ڕێککەوتن بکرێت و لایەنی دووەم کە هەرێمە جێبەجێیان نەکات؟".

 
  
سەلام شەمەری لەو بەیانەدا دەشڵێت " هەمووان لەگەڵ رێککەوتنی نوێدان لەگەڵ هەرێم، بەجۆرێک کە مافی خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی تیایدا دەستەبەربێت".



پابەند نەبوونی هەرێم بەڕێککەوتنەکانی پێشوو بەتایبەت ڕێگە نەدان بەهاوردەکردنی کەلوپەل و بەرهەم گەلێک کە لەناوخۆدا زۆرن و چەندین کاری تر بووەتە هۆی دواکەوتن بەگەیشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان فیدراڵ و هەرێم.( وەک شەمەری ئاماژەی بۆ دەکات). 

 


PM:08:08:18/12/2020