هەیفا وەهبی پێش عادل ئیمام دەكەوێت

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قسەكردن لەسەر دراماكەی هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی گەرەمتر دەبێت.
دراماكەی هەیفا كەناوی (كلام علی ورق)ە، بە 150 ملیۆن جنێی بەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن فرۆشراوە، ئەمەش بە یەكەم كاری نواندنی هەیفا دادەنرێت لە درامایەكی تەلەفزیۆنیدا.
لەپلەی دووەمیشدا دراماكەی ئەكتەری بەناوبانگی میسری عادل ئیمام دێت كە ناوی (صاحب السعادە) و، بە 120 ملیۆن جنێی میسری فرۆشراوە و،  پێشبینی دەكرێت سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت.
پلەی سێهەمی گرانترین دراماكانی ڕمەزان، بۆ درامای (دهشە)یە كە لە نواندنی یەحیا فەخەرانییە و بە 90 ملیۆن جنێ فرۆشراوە.



PM:02:43:10/06/2014