سوودەكانی گێلاس

گێلاس یەكێكە لە میوە بڵاوەكانی جیهان و بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ڤیتامین و ماددەی خۆراكی، سودێكی زۆر بە لەش دەبەخشێت و لە چەندین نەخۆشی دەیپارێزێت.
ئەو ڤیتامینانەی لە پێكهاتەی گێلاسدان بریتین لە ڤیتامینەكانی ئەی و بی و سی و دی، هەورەها چەندین كانزا و ماددەی خۆراكی دیكەی تێدایە.
گێلاس خوێن لە ژەهر و میكرۆبە زیان بەخشەكان پاكدەكاتەوە، و دەروونی مرۆڤ لە گەرمی دەپارێزێت، هەروەها یەكێكە لەو میوانەی كە سودێكی زۆر بۆ 
گورچیلە هەیە و یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، بۆ ئەو كەسانەش بە سوودە كە تووشی نەخۆشیەكانی جومگە و رۆماتیزم دەبن.
ئەم میوەیە ڕێ لە گیرانی دەمارەكانی خوێن دەگرێت، ئەمە جگە لەوەی سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە توشی قەبزی دەبن، هەروەها چەندین ماددەی تێدایە كە یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، ئەمە جگە لەوەی خۆی میوەیەكیە بە ئاسانی هەرس دەكرێت.
 ئەو شەكرەی لە گێلاسدایە لە جۆری (لاكتۆزە) بۆیە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەی خوێنیان هەیە دەتوانن بە ئاسانی بیخۆن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ جۆرە كاریگەریەكی لەسەر تەندورستیان هەبێت و ڕێژەی شەكری خوێنیان بەرزبێتەوە.
گێلاس سودی بۆ دابەزاندنی كێش هەیە , چونكە بڕێكی كەم یەكەی گەرمۆكە لە پێكهاتەكەیدایە , بەجۆرێك لە گێلاسێكدا تەنها پێنج یەكەی گەرمۆكە بونی هەیە.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن گێلاس جگە لە بەرەكەی دەتوانرێت سود لە لاسك و گەڵاكەشی ببینرێت، و دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لەكێشەكانی گورچیلە و ئەگەری دروستبونی بەرد كەمدەكاتەوە





PM:02:47:10/06/2014