حكومەتی هەرێم هەفتەیەك پشووی فەرمی راگەیاند

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو ٢ی كانونی دووەمی 2021 به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینیه‌وه‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی". 

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە" بەبۆنەی جەژنەكانی لە دایكبوون ( كریسمس) و سەری ساڵیی نوێ ، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و بە تایبەتی خوشك و برا كریستیانەكان دەكات و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاریدا ڕۆژانی 12/27 تا  2021/1/2 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان".

 

رۆژی 25ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، پێغەمبەری مەسیحییەكانە و لەجیهاندا بەشێوەی جیاواز یادی دەكرێتەوە.



PM:04:30:23/12/2020