به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان له‌ته‌مه‌نی 111 ساڵی، له‌شاری نیۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆچیدوایی كرد.
ئه‌لیكسانده‌ر ئیمیچ كه له‌دایكبوی پۆڵهندایهو له‌ساڵی 1952 له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه هه‌ڵاتووه‌و چووه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌خانه‌ی به‌ساڵاچوان، كۆچیدوایی كرد.
ئیمیچ له‌ساڵی 1903 له‌شاری چێستۆخۆفا كه ئه‌وكاته سه‌ربه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بووه‌و ئێستا شارێكه له‌پۆڵه‌ندا له‌دایكبووه. له‌ساڵی 1918 په‌یوه‌ندیكردووه به هێزه‌كانی پۆڵه‌نداو له‌دژی شۆڕشی به‌لشه‌ڤی جه‌نگاوه.
له‌میانه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئیمیچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته‌وه، لهكامپێكی بهزۆركاركردن، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئه‌و پیاوه سه‌ره‌تا كیمیاگهرێكی راهێنراو بووه، دواتر بووه به پسپۆڕێكی كارامه. ته‌مه‌نه دورودێژهكهی بۆ بونه چالاكوانێكی وه‌رزش ته‌رخانكردووه‌و نه منداڵی هه‌بووه‌و نه خواردنه‌وه‌ی كهولی خواردووه‌ته‌وه.
ئیمیچ هه‌رچه‌نده به‌ته‌مه‌نترین پیاوه له‌جیهاندا به‌ڵام ده‌یان ژن هه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌م زیاتره كه یه‌كێكیان میساو ئۆكاوا-ی ته‌مه‌ن 116 ساڵه كه ژاپۆنییهو ئێستا به‌ته‌مه‌نترین كه‌سه له‌جیهاندا.
به‌مردنی ئه‌م پیاوه ئێستا پیاوێكی تر كه خه‌ڵكی ژاپۆنه ده‌بێته به‌ته‌مه‌نترین پیاو له‌جیهاندا كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 111 ساڵه‌و ته‌نها رۆژێك پاش ئیمیچ له‌دایكبووه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: rferl.org