بەرهەم ساڵح یاسای بودجەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندکرد

سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە یاسایی بودجەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پەسەند کرد. 

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر، ھەروەھا ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان. 

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن بەرهەم ساڵح پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، دوای ئەوەی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درابوو.

PM:08:52:24/12/2020