کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ٨٠٠ فەرمانبەر لە هەرێم دادەمەزرێنێت

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، بڕیارە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ٨٠٠ فەرمانبەری هەمیشەیی لەهەرێم دابمەزرێنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی دامەزراندنی ژمارەیەک بەرچاودایە لەسەر ئاستی عێراق، وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 


شیروان جەمال پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، "كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عێراق فەرمانبەر دادەمەزرێنێ بە تایبەتی ساڵی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوەدەچێت و كۆمیسیۆن پێویستی بە فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە بۆ هەموو پارێزگاكان".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە و بڕیارە ٨٠٠ كەس وەک فەرمانبەری كۆمیسیۆن لە كوردستان دابمەزرێن.




ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە، "ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر بە گرێبەست بۆ كۆمیسیۆن كاریان كردووە ئەولەوییەتیان پێدەدرێت و دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەموو ناوەكانیان دەبرێتە بەغدا و دوای پێداچوونەوە دواتر دەكرێنە هەمیشەیی."

 


لەماوەی رابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، لە ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، بەوهۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دەکات.

 


AM:10:14:25/12/2020