پارێزگاری سلێمانی: هێزە ئەمنییەكانی شار لەحاڵ ئامادەباشیدان

پاش تەشەنەسەندی ئاڵۆزییەکانی پارێزگای موسڵ و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو پارێزگایە لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ رێگری کردن لە ھەر ھەوڵ و مەترسییەک ھێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی تر خراونەتە ئامادەباشییە.
 
سلێمانی بەھرۆز محەمەد ساڵەح پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ھێزە ئەمنیەکان لە شاری سلێمانی و ھەموو ناوچەکانی تر ئامادەکاری پێشوەختیان کردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ھەر ھەوڵ و پالانێک کە ئارامی و ئاسایشی ھاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.

 راشیدەگەیەنێت کە ھێزەکان بەو پەڕی چاو کراوەییەوە سەرقاڵی بەجێ ھێنانی ئەرکەکانیانن.
 
پارێزگاری سلێمانی ھاوڵاتیانیشی دڵنیا دەکردە کە ھێزە ئەمنییەکان بەو پەڕی تواناییانەوە لە ھەوڵدان  بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسیاشی ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.



PM:05:00:10/06/2014