دارایی هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (١١، ١٢، ١)ی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى داواكاریه‌كه‌ى دوێنێ ده‌دات كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌و وه‌زاره‌ته‌كانى كرد و دەڵێت" ئامادەکردنی لیستەکە بۆ دابەشکردنی موچە نییە". 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی‌ و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌میدیاى پارتى ڕاگەیاند" وەزارەتی دارایی داوای لەسەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگەکانی حکومەت کردوە، لیستی موچەی مانگەکانی ١١و١٢ی٢٠٢٠ و ١ی٢٠٢١ ئامادەبکەن، وەکو ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی موچە لەهەرکاتێکدا کە پارەی بەردەست هەبوو".

 

وتیشی" لیستی مووچەی هەر سێ مانگەکە، بە رێژەی لێبڕینی ٢١% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەکانیش بە رێژەی ٥٠% دەبێت، داواکردنی لیستی مووچەی سێ مانگەکە بۆ رێکخستنەوەی لیستی مووچەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و ئامادەکردنی لیستی ٢٠٢١".

 

پێشتر سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ پێویستیان بەنزیكەی ٨٩٥ ملیار دینار هه‌یه‌، بەڵام کۆی موچەی فەرمانبەرانی بەلێبڕینی ٢١٪وە ٧٠٦ ملیارو ١٨٧ ملیۆن‌ و ٣٢٠ هەزار دینارى پێویسته‌. 



PM:02:05:27/12/2020