یەڵدز: دووەم كه‌شتی نەوتی هەرێم نێردرایه‌ بازاڕ

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند دووەم كەشتی هەڵگری نەوتی هەرێمی كورسدتان رەوانە بازاڕ كرا‌و توركیا لەچارەنوس یبەرپرسی نیە.
 
تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: وڵاتەکەی تەنها وەک گواستنەوە مامەڵە لەگەڵ نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات بێلایەنی تورکیای لەو کێشانەی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراقدا دەربڕی کە بەهۆی هەناردەکردنی نەوتەوە دروستبوە و وتیشی" ئێمە هیچ بەرپرس نین لە چارەنوسی ئەو نەوتەی کە لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێت".

ئەوەشی خسەڕو: هەر ئەمڕۆ ئەو کەشتیەی کە نەوتی کوردستانی بارکردوە گەشتی دوەمی خۆی بەرەو بازاڕەکانی جیهان دەستپێکردوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی (22/5) هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان كرد، بێئه‌وه‌ی تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چاره‌نوسی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ ئاشكرا بكرێت و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمیش له‌زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ كه‌شتیه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته‌ شوێنی خۆی.



PM:05:57:10/06/2014